تانکی هێلکەیی

تانکی هێلکەیی

برند: TPC مخازن

تانکی ئاوی هێلکەیی لە پۆلی ئیتیلێن (PE) دروستکراوە. ئەم تانکە وەک تانکی ئاسۆییە ، بەڵام بەهۆی شێوە هێلکەییەکەیەوە بەم ناوە ناسراوە. بە گشتی تانکی هێلکەیی بۆ ئەو شوێنانە بەکاردەهێنرێت کە بەرزییان کەمە. خەڵک ئەم مەخزەنانە بۆ کۆکردنەوە و هەڵگرتنی ئاوی باران و ئاوی ژێر زەوی و سەرچاوە سروشتییەکانی ئاوی شیرین وەک چەم و دەریاچە بەکاردەهێنن. هەرچەندە دەکرێت تانکەرێکی هێلکەیی بەکاربهێنرێت بۆ هەڵگرتنی شلەمەنیەکانی تر وەک، رۆن ، سووتەمەنی و ماددە کیمیاییەکان؛ بەڵام پێویستە تێبینی ئەوە بکەیت کە ئەو شلەیەی بەکاری دەهێنیت دەبێت لەگەڵ پۆلی ئیتیلێن بگونجێت. ئەگەرنا شلەکە کاریگەرییک لەگەڵ پۆلی ئیتیلێن دەکات و تایبەتمەندییە کیمیاییەکانی شلەکە دەگۆڕێت. هەروەها دەتوانرێت ئەم تانکیانە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون، پیشەسازی، کشتوکاڵ، ئاگرکوژێنەوە و هتد بەکاربهێنرێت.


کۆدی بەرهەم

ناوی بەرهەم

لیتر / LITER

درێژی / L (دەرەوە)

پانایی / W (دەرەوە)

کۆی باڵا / H (دەرەوە)

بەرزی بەبێ دەرگا/ H1 (دەرەوە)

3331251

تانکی هێلکەیی 500 لیتر

500

141

95

58.5

55

3331351

تانکی هێلکەیی 1000 لیتر

1000

167

124

74.5

71

3331403

تانکی هێلکەیی 1500 لیتر

1500

202

134

80

76.5

3331421

تانکی هێلکەیی 2000 لیتر

2000

222

149

92.5

89

3331441

تانکی هێلکەیی 3000 لیتر

3000

252

162

110.5

107

3331481

تانکی هێلکەیی ٥٠٠٠ لیتر

5000

285

191

132.5

129

تانکی هێلکەیی تەبەریستان

زۆر کەس بۆ هەڵگرتن و پاراستنی ئاو و شلەمەنیەکانی تر تانکییەکی هێلکەیی دەکڕن. ئەم تانکیانە بە پۆلی ئیتیلینی چڕی بەرز دروستکراون، هەموو سوودەکانی تانکی ئاویان هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش "کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان" دەتوانێت یارمەتی پیشەسازییە جیاوازەکان بدات بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و کەم تێچوون لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی تانکی پلاستیکی پلە یەک. دەتوانن لەم پەیجە تایبەتمەندیەکانی تانکەری هێلکەیی ببینن و بە پشکنینی نرخی تانکی هێلکەیی و وەرگرتنی ئامۆژگاری لە تیمی فرۆشتنمان داواکاری بەرهەمی دڵخواز بکەن.

 

تانکی هێلکەیی چییە؟

تانکی ئاوی هێلکەیی، لە پۆلی ئیتیلێن (PE) دروستکراوە. ئەم تانکە وەک تانکی ئاسۆییە ، بەڵام بەهۆی شێوە هێلکەییەکەیەوە بەم ناوە ناسراوە. زیاتر تانکی هێلکەیی بۆ ئەو شوێنانە بەکاردەهێنرێت کە بەرزییان کەمە. خەڵک ئەم خزنەیانە بۆ کۆکردنەوە و هەڵگرتنی ئاوی باران و ئاوی ژێر زەوی و سەرچاوە سروشتییەکانی ئاوی شیرین وەک چەم و دەریاچە بەکاردەهێنن.

هەرچەندە دەکرێت تانکەرێکی هێلکەیی بەکاربهێنرێت بۆ هەڵگرتنی شلەمەنیەکانی تر وەک رۆن و سووتەمەنی و ماددە کیمیاییەکان؛ بەڵام پێویستە تێبینی ئەوە بکەیت کە ئەو شلەیەی بەکاری دەهێنیت دەبێت لەگەڵ پۆلی ئیتیلێن بگونجێت. بە پێچەوانەوە شلەکە کارلێک لەگەڵ پۆلی ئیتیلێن دەکات و تایبەتمەندییە کیمیاییەکانی شلەکە دەگۆڕێت. هەروەها دەتوانرێت ئەم تانکیانە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون، پیشەسازی، کشتوکاڵ، ئاگرکوژێنەوە و هتد بەکاربهێنرێت.

بەرگری بەرزی تانکی هێلکەیی بەرامبەر تیشکی خۆر

پلاستیک بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر و بەرزی پلەی گەرمی و بەرزی شێداری(تەڕی) دەتوانێت زیانی پێ بگات. لە ئێران بە تایبەت لە گەرمترین مانگەکانی ساڵدا، تانکی پلاستیکی کاریگەری تیشکی خۆر (ئەگەر لە دەرەوەی شوێنی داپۆشراودا ڕابگیرێت) و گەرمی هەوای لەسەرە. لەوانەیە تانکییەکە بە تێپەڕبوونی کات تووشی دیاردەیەک بێت کە پێی دەوترێت فۆتۆئۆکسیدکردن و تێکچوونی تیشکی سەروو بنەوشەیی. ئۆکساندن لە ئەنجامی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی لەناوچوونی گەردیلەیی تانکییەکە.

زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر نەک هەر کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی تانکییەکە هەیە، بەڵکو کاریگەری نەرێنی لەسەر بەهێزی پێکهاتەی تانکییەکە هەیە. بە کەمکردنەوەی هێزی پێکهاتەیی، تەمەنی تانکی ئاوەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە. بەڵام تانکی هێلکەیی پۆلی ئیتیلێن "کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان" لە زیادکەری جێگیرکەر، بەرهەم هێنراوە بۆ ئەوەی بەرگری لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بکات. زۆرینە ئەم تانکە بە سێ چین و چوار چینی فومدار بەرهەم دێت. چینی ناوەڕاست بەرپرسە لە بەرەنگاربوونەوەی تیشکی سەروو بنەوشەیی  UVو ڕێگریکردن لە گەشەی چڵکنەکان.

هەڵبژاردنی تانکی هێلکەیی بە پشتبەستن بە توانا و قەبارە

تانکیەکانی ئاوی پۆلی ئیتیلێنی "کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان" بە چەندین توانا و قەبارە دەفرۆشرێت. دەتوانیت تانکییەک بە توانا و قەبارەی گونجاو (بەرزی و درێژی و پانی) بەپێی بەکارهێنانی دڵخوازی خۆت بەدەست بهێنیت. ئەم تانکیانە بە توانای ٥٠٠ بۆ ٥ هەزار لیتر بەردەستە. تەنها گرنگە پێش کڕینی تانکی هێلکەیی لە ڕەهەندەکانی شوێنەکەت دڵنیا بیت. بۆیە سەرەتا شوێنی تانکەرەکە بپێو، پاشان قەبارەی گونجاو داوا بکە. ئەگەر شوێنی کەمت بۆ تانکی هەبێت، دەتوانیت تانکی ژێر پلیکانەکان بەکاربهێنیت وە تانکیەکەت لە ژێر پلیکانەکانی بیناکە دابنێ.

هەروەها توانای تانکییەکە بەندە بە جۆری کە پێویستتە ئەوە بەکاربهێنیت. بە گشتی، تانکەری ئاوی هێلکەیی پۆلی ئیتیلێن لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، دەرمان، خۆراک، ماددە کیمیاییەکان و هتد  بەکاردەهێنرێت.  تانکی پلاستیکی زیاتر بۆ هەڵگرتنی ئاوی خواردنەوە بەکاردەهێنرێت؛ بەڵام دەتوانرێت بۆ ئاودێری بۆ مەبەستی کشتوکاڵی یان ئاگرکوژێنەوە و شۆینی نیشتەجێبوون بەکاربهێنرێت. کەواتە بەپێی جۆری بەکارهێنانەکە، پێویستە قەبارە و توانای گونجاوی تانکییەکە هەڵبژێریت.

 

گونجاوی نرخی تانکی هێلکەیی

 تانکی پۆلی ئیتیلێن هێلکەیی هەرزانترە لە تانکی کانزا. هەروەها بەهۆی کەمی کێشی تانکەرە پلاستیکیەکان بە بەراورد لەگەڵ تانکە کانزاییەکان، گواستنەوە و دانانی ئەم تانکەرانە ئاسانتر و هەرزانترە. تەنانەت لە ڕووی کوالێتی دروستکردنیشەوە دەبێت بڵێین کە تانکی ئاوی هێلکەیی کوالیتی دروستکردنی بەرزترە. لە ئەنجامدا بەرهەمێک دەکڕیت کە هەم کوالیتی باشی هەبێت و هەم پارەی کەمترێک بۆ ئامادەکردنی ئەدەی.

یەکێکی تر لە سوودە گرنگەکانی تانکی پۆلی ئیتیلێن هێلکەیی ئەوەیە کە کاریگەری ژەنگ و ژەنگاوی بون لەسەری نییە. ئەم کێشەیە زۆرجار لە تانکی کانزاکاندا ڕوودەدات. هەروەها تانکی ئاوی پلاستیکی بەهۆی نەبوونی درزەوە زۆر بەهێزە. ئەمەش بەو مانایەیە کە بە یەک پارچە دروست دەکرێن. تانکی کانزاکان پەیوەندی لەهیمکراویان هەیە کە ئەگەر لێیان بدرێت لەوانەیە درز بکەوێت. بەهۆی ئەوەی تانکی هێلکەیی بە یەک پارچە دروست دەکرێن، ئەگەری دزەکردن بە دەگمەن تێیدا ڕوودەدات.

 

ئەگەر دەتەوێت زۆرترین سوود لە بچووکترین شوێن وەربگریت، دەتوانیت تانکی ئاسانڕو بەکاربهێنیت. ئەم تانکانە زۆر کەم جیگە ئەگرن و گونجاون بۆ شوێنی بچووک.

 

فرۆشتنی تانکی هێلکەیی لە <<کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان>>

 

کڕینی تانکی هێلکەیی لە ڕێگەی "کۆمپلێکسی پلاستیکی تەبەریستان" دەتوانێت چەندین سوودی بۆت هەبێت. گرنگترین سوود ئەوەیە کە تانکەرەکانی پۆلی ئیتیلێنی تەبەریستان مۆڵەتی دروستکردنیان لە وەزارەتی تەندروستی و چارەسەر و پەروەردەی پزیشکییەوە هەیە. هەروەها هەموو بەرهەمەکان بەپێی ستاندارد و بە کەرەستەی خاوی پلە یەک و پلەی خۆراک) food grade)بەرهەم دەهێنرێن. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هیچ گۆڕانکارییەک لە بۆن و تام و ڕەنگی ئاوی ناو تانکیەکەدا ڕوونادات. بۆ کڕینی تانکی پۆلی ئیتیلێن پەیوەندی بە تیمی فرۆشتن و پشتگیریمانەوە بکەن و لیستی نرخی تانکی هێلکەیی بزانن.